|
به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی كاری هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی
شاری ده‌ربه‌ندیخان
پرۆژه‌ی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكیی لاوان بۆ پرسی لاوان
بۆ یه‌كه‌مین جار سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان له سلێمانی خه‌ڵات ده‌داته
لاوانی به‌هره‌مه‌ند....درێژه
سه‌ره‌ڕای كۆرسه جۆراوجۆره‌كان توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆرسی به‌هێزكردن
بۆ وانه‌كانی پۆلی شه‌شه‌می وێژه‌یی‌و سێیه‌می ناوه‌ندی كرایه‌وه‌و
نزیكه‌ی هه‌زار لاو لێی سودمه‌ند بوون
كاریگه‌ری سه‌نته‌ره‌كان له‌سه‌ر گه‌نج
فه‌لسه‌فه‌ی پێنجه‌می وێژه‌یی...........داوایه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
به‌رنامه‌ی هه‌توانی ئۆفیسی رانیه له رادیۆی لاوان
سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكیی لاوان له رۆژی
جیهانی لاوان‌دا چه‌ند چالاكییه‌كی ئه‌نجامدا له‌وانه
كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی وێنه‌یی بۆ نمایشكردنی چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ر
له‌ماوه‌ی ساڵێكدا
كردنه‌وه‌ی سایتی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان به دیزاین‌و ناوێكی نوێوه
خه‌ڵاتكردنی ده لاوی سه‌ركه‌وتوو له بواره‌كانی رۆژنامه‌نووسی، وه‌رزشی،
ئاینی، زانستی، فێربوونی زمان، كۆمپیوته‌ر
سازدانی گفتوگۆیه‌كی كراوه بۆ هه‌ر سێ رۆشنبیری لاو یاسین عومه‌ر،
ئاوات عه‌بدوڵا، دكتۆر شوان له‌ژێر ناوی لاوان بۆ له وڵات هه‌ڵدێن
سازدانی ئێواره‌یه‌كی شیعری بۆ شاعیر گۆران عه‌باس كه تیایدا چه‌ند
شیعرێكی خۆی به هاوكاری گروپی مۆسیقای سه‌نته‌ر خوێنده‌وه
پێشكه‌شكردنی فیلمی دۆبلاژكراوی كوردی ئاوازی قاز له چوارچێوه‌ی
پرۆژه‌ی ئێواره سینه‌ما، كه به‌شی هونه‌ری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی
چالاكیی لاوان به هاوكاری گروپی زریانی پارسا به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن
سازدانی ۆرك شۆپێك بۆ گروپی هاوڕێیانی كتێب له‌ژێر ناونیشانی لاوان‌و
ئه‌رك‌و مافه‌اكانیان به سه‌رپه‌رشتی دارا ئه‌حمه‌د
له به‌رواری 16/8 تا 18/8 كردنه‌وه‌ی خولی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌لایه‌ن
هه‌ردوو راهێنه‌ری به‌تواناو خاوه‌ن بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێبوار محه‌مه‌د
ئه‌مین‌و سۆلین عه‌بدولحه‌مید، تیایدا 50 لاو به‌شداربوون
له به‌رواری 4/8 تا 7/8 جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی لاوی سه‌ركرده له
رانیه به به‌شداری 25 لاوی كوڕ, كچ، كه تیایدا چه‌ندین وانه وترایه‌وه
له وبواره‌كانی راهێنانی لاو‌و سه‌كردایه‌تیكردنی گروپی كار‌و به‌ڕێوه‌بردنی
خود پێشكه‌شكرا، دوای ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه به‌شداربووان گروپێكیان
پێكهێنا به‌ناوی هاوڕێیانی قه‌ڵه‌م
له 11/8 تا 14/8 جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی لاوی سه‌ركرده
له ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه كه تیایدا 25 لاو له نوێنه‌ری رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان‌و
رۆشنبیران به‌شداربوون‌و چه‌ندین وانه‌ی تیا وترایه‌وه، دوای ته‌واوبوونی
پرۆژه‌كه بڕوانامه درایه به‌شداربووان |