|
كۆرسه‌كانی
هاوینی 2007
كۆرسی لاوانی دواڕۆژ به به‌شداری 35 قوتابی‌و كۆرسه‌كه‌ش 6
هه‌فته‌ی خایاند. زیاتر گرنگیمان دا به وانه‌كانی كۆمپیوته‌رو ئینگلیزی
كۆرسی كۆمپیوته‌ر نۆ كۆرسی كۆمپیوته‌رمان هه‌بووه به به‌شداری 110
لاو‌و خوێندكار له هه‌شت مانگی رابوردوودا
كۆرسی دروومان حه‌وت كۆرسی دروومانمان هه‌بووه بۆ كچان‌و ژنانی سنووره‌كه
به به‌شداری 12كه‌س.
كۆرسی زمانی ئینگلیزی‌و به‌هێزكردن: چوار كۆرسمان هه‌بووه به به‌شداری
57 خوێندكار
وه‌رزش
سێ خولی تێنس‌و شه‌تره‌نجمان هه‌بووه به به‌شداری 34 لاو
یه‌ك خولی ره‌شاقه‌ی كچانمان هه‌بووه به به‌داری حه‌وت كچ
یه‌ك خولی پێشبڕكێی پاسكیل سواریمان هه‌بووه به به‌شداری 40 لاو كه
ساڵانه له یاده‌كانی راپه‌ڕین‌و نه‌ورۆزو سه‌ری ساڵی كوردییدا له
21/3/2007 به‌ڕێوه‌چوو
روناكبیری
كۆڕگرتنی پێنج كۆڕ به به‌شداری 300 كه سێ كۆڕیان به هاوبه‌شی به‌شه‌كانی
روناكبیری رێكخراوه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی رێكخراوه‌كان بووه.
پێشانگایه‌كی به‌شی رووناكبیریمان هه‌بووه به به‌شداری 300 كه‌س بۆ
ماوه‌ی دوو رۆژ له یادی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیی‌و ساڵیادی سه‌نته‌ردا
له به‌رواری 23-24/4/2007
هونه‌ر
دوو پێشانگامان هه‌بووه به به‌شداری 450 كه‌س یه‌كه‌میان له پشووی
نیوه‌ی ساڵدا بوو، كه پێشانگایه‌كی كاریكاتێریی بوو. دووه‌میان له
رۆژی جیهانی منداڵاندا بوو.
ئاهه‌نگی رۆژی جیهانی منداڵان به به‌شداری زیاتر له 350 منداڵ
به‌خشینی دیاری‌و خه‌ڵات: 99 دیاری‌و خه‌ڵاتمان هه‌بووه له بواره
جۆراوجۆره‌كاندا بۆ لاوانی به‌شداربووانی پاسكیل سواری‌و لیژنه‌كان‌و ئه‌و
كه‌س‌و ده‌زگایانه‌ی كه كارئاسانیان بۆ ئیش‌و كاره‌كانی سه‌نته‌ر كردووه.
كاره‌كان به هاوكاری رێكخراوه كانNGO
له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری رێكخراوه‌كاندا دوو یاداشتمان داوه به
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی داخوازی
هاوڵاتیانی سنووره‌كه.
له ساڵیادی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا به‌ده‌ست پێشخه‌ری سه‌نته‌ر پێكهێنرا، سێ
كۆڕمان هه‌بووه بۆ (د. خه‌لیل محه‌مه‌د، له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌رێم- ناسكه
تۆفیق، خۆسووتاندنی ئافره‌تان- ره‌ئوف ره‌باتی، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی)
له به‌رواری 21/8/2007 له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری رێكخراوه‌كان ده‌ستمان
كردووه به هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنه‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی هۆڵێكی
رۆشنبیریی‌و سه‌نته‌رێكی ئینته‌رنێت له هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه له‌لایه‌ن
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ده‌زگا ئیداری‌و حیزبی‌و رێكخراوه‌كان‌و زانایانی
ئاینی سنووره‌كه له 7/3/2007 یاداشتێكمان دا به پارێزگاری سلێمانی ده‌رباره‌ی
كه‌موكوڕی ناوچه‌كه
به هاوكاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی‌و ئه‌نجومه‌نی ئۆڵۆمپی
كوردستان-لیژنه‌ی ناوچه‌ی شاره‌زوور دووه‌مین پێشبڕكێی پاسكیل سواریمان
ئه‌نجامدا له به‌رواری 21/3/2007
|